AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢٩ ١١:٤٣

لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی تورکیایی ئێن تی ڤی؛

عێراقچی: ئیسرائیل هێرش بکات ، وەڵام دەدەینەوە/ئامانجەکان دیاری کراون

عێراقچی: ئیسرائیل هێرش بکات ، وەڵام دەدەینەوە/ئامانجەکان دیاری کراون

وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی ئێن تی ڤی وتی: ئێمە سەرجەم ئامانجەکانمان لە ئیسرائیل دیاری کردووە و بە هەر جۆرە هێرشێکی ئیسرائیل وەڵام دەدەینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێڕاقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی تورکیایی ئێن تی ڤی، ڕایگەیاند: هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر ئێران بە واتای پەڕینەوە لە هێڵی سووری ئێمەیە و ئێمەش وەڵامی هەر جۆرە هێرشێکی ئیسرائیل دەدەینەوە.

ناوبراو زیادی کرد: ئێمە سەرجەم ئامانجەکانمان لە ئیسرائیل دیاری کردووە و وەڵام دەدەینەوە. ئیسرائیل ناتوانێت بە بێ پاڵپشتی ئەمریکا هێرش بکاتە سەر لوبنان و غەززە.

News ID 52326

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha